مۆنۆمێنتی ئەنفال لە قەزای چەمچەماڵ وێنە: سۆشیاڵ میدیا
کەسێک سەروو 10 ملیۆن قەرزدارە
لە چەمچەماڵ چوار هەزار هاوبەشى کارەبا 1 بۆ 2 ملیۆن دینار قەرزدارن
964+
وریا فەتاح
کارەباى سلێمانى، كۆتا ئاماری هاوبەشانی كارەبا و رێژەی قەرزەكانی هاوبەشی ماڵانى چەمچەماڵى بڵاوکردەوە کە تێیدا لەسنوری بەڕێوبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ 53 هەزار و 237 هاوبەشى کارەبا هەیە و زۆرینەیان قەرزدارى کارەبان.
بەپێی ئامارو داتاكانی بەشی كاروباری وزەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ، لەسنووری چەمچەماڵ هاوبەشانی كارەبا بەمشێوەیە دابەشبوون:
هاوبەشی ماڵان = 47,302
هاوبەشی بارزگانی =4,157
هاوبەشی پیشەسازیی = 86
هاوبەشی كشتوكاڵی = 999
هاوبەشی میری (حكومی) = 693
كۆی گشتی هاوبەشانی كارەبا = 53,237
هەر بەپێی داتاكان، قەبارەی قەرزی هاوبەشەكانی پۆلی ماڵان بەمشێوەیەیە:
6,378 هاوبەش هیچ قەرزێكیان لانییە.
8,422 هاوبەش كەمتر لە 100 هەزار دینار قەرزارن.
15,983 هاوبەش 100,000 بۆ 500,000 دینار قەرزارن.
12,304 هاوبەش 100,000 بۆ 1 ملیۆن دینار قەرزارن.
4,122 هاوبەش 1 بۆ 2 ملیۆن دینار قەرزارن.
92 هاوبەش 2 بۆ 10 ملیۆن دینار قەرزارن.
1 هاوبەش سەروو 10 ملیۆن دینار قەرزارە.