دیمه‌نێكی پێشووى هه‌ڵمه‌تى خوێنبه‌خشین كه رێكخراوى دڵژین ئه‌نجامى داوه.
بۆ نه‌خۆشانى تالاسیما و دایكانى دووگیانه
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى خوێنبه‌خشینى به‌رده‌ڕه‌ش 100 بتڵ خوێن كۆكرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ڵمه‌تێكی فراوانى خوێنبه‌خشین ده‌ستپێكردووه، دوێنێ كه ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌ته‌كه بوو ته‌نیا له‌ناو سه‌نته‌رى ئه‌م قه‌زایه نزیكه‌ى 100 بتڵ خوێن كۆكرایه‌وه.
هەروەکو پێشتر رایانگەیاندبوو هه‌ڵمه‌ته‌كه بۆ نه‌خۆشانى تالاسیما و دایكانى دووگیانه.
هیوا محه‌مه‌دئه‌مین، سه‌رۆكى رێكخراو دڵژین بۆ خوێنبه‌خشین كه سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌كه‌ن به 964ـى وت هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌ناو سه‌نته‌ره‌ى به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام به‌هۆى نزیكبوونه‌وه‌ى جه‌ژن جارێ هه‌ڵمه‌ته‌كه راده‌گه‌رین و دواتر ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه.
وتیشی “ته‌نیا دوێنێ نزیكه‌ى 100 بتڵ خوێن كۆكرایه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ناو به‌رده‌ڕه‌ش ته‌نیا فه‌رمانگه‌كانى حكومى گرته‌وه و له‌داوى جه‌ژنیش روو له شوێنه‌كانى دیكه‌ى سنوروى ئه‌م قه‌زایه ده‌كه‌ن كه یه‌كێك له‌و شوێنانه ناحیه‌ى كه‌له‌كچییه.