دیمەنى بارانبارین
کەشناسى
لە رەمەزاندا بەتەماى باران مەبن، جەژن بارانە
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت، سبەینێ دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، بەڵام باران نابارێت، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانى گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە، ئەمە بەپێى پێشبینى کەشناسى هەرێم، بەڵام کەشناسى عێراق دەڵێت: یەکشەممە و دووشەممە کە گومان دەکرێت یەکەم و دووەم رۆژى جەژنى رەمەزان بن، باران دەبارێت.
بەشى پێشبینى لە کەشناسى هەرێم بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاسمان بەگشـتى پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانى گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.
دەشڵێت: سبەینێ هەینى ئاسمان لە پەڵەهەورەوە بۆ نمیچەهەور دەگۆڕێت و دواتر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت، بەڵام باران نابارێت.
هەروەک پێشبینى کردووە، پلەکانى گەرما 1 تا 2 پلەى سێلیزى بەرز ببنەوە.
هەرچى کەشناسى عێراقە، پێشبینییەکانى رۆژانى داهاتووى راگەیاند، بەپێى ئەوە بێت رەمەزان بارانى تێدا نییە و لە رۆژى یەکشەممەوە باران بارین دەستپێدەکات و دووشەممەش بەردەوام دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی
دهۆک : 26 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان :29 پلەی سیلیزی
پێشبینیکارێک: نزیک لە جەژن بارانبارین دەستپێدەکات