بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە

“خۆتان بەدوور بگرن لە رووماڵی هەواڵی تاوان و چۆنیەتی ئەنجامدانی”

964+

شۆڕش قادری

دوای دەستپێشخەرییەکی 964 و راگەیەنراوەکەی داواکاری گشتی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەـش لەسەر رووماڵی هەواڵەکانی کوشتن هاتەدەنگ و داوا لە میدیاکان دەکات، خۆیان بەدوور بگرن لە رووماڵی هەواڵی تاوان و چۆنیەتی ئەنجامدانی.

خۆتان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوە و رووماڵی هەواڵی تاوان و چۆنیەتی ئەنجامدانی لەلایەن ئەنجامدەرانی، بەجۆرێک کە بۆتە دیاردە و هەواڵی دووبارە و بەپەلە

کەمێک لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە – بەشی یاسا لە ئاگادارییەکدا داوا لە سەرجەم میدیا بیستراو و پۆرتاڵ و رایەڵە ئەلیکترۆنییەکان دەکات، خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوە و رووماڵی هەواڵی تاوان و چۆنیەتی ئەنجامدانی لەلایەن ئەنجامدەرانی، بەجۆرێک کە بۆتە دیاردە و هەواڵی دووبارە و بەپەلە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر دەروونی هاوڵاتیان و رێگە خۆشکەرە بۆ چۆنیەتی فێربوونی کەسانی تر بۆ ئەنجامدانی تاوان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە داواش لە وەزارەتی رۆشنبیری دەکات رێکاری یاسایی بەرامبەر بە سەرپێچیکارانی یاسا و رێنماییەکان بگرێتەبەر.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا و تەنیا لەماوەی 10 رۆژدا چەند رووداوێکی کوشتن بە چەک لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان روویاندا و بەهۆیانەوە نزیکەی 30 کەس کوژران و برینداربوون، دواتر 964 لە دەستپێشخەرێیەکدا رووماڵی ئەو جۆرە هەواڵانەی راگرت و ئەمڕۆش داواکارى گشتى سلێمانى و بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە هاتنەدەنگ و رایانگەیاند، هەر دەزگایەکى راگەیاندن رووماڵى کوشتن بکات رێکارى یاسایى بەرامبەر دەگرنەبەر.

وێنەیەکی ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە خوارەوە:

“خۆتان بەدوور بگرن لە رووماڵی هەواڵی تاوان و چۆنیەتی ئەنجامدانی”

دواى دەستپێشخەرییەکەى 964 داواکارى گشتیى سلێمانى هاتەس...

دواى دەستپێشخەرییەکەى 964 داواکارى گشتیى سلێمانى هاتەسەرخەت