پێوەی پابەند بن
خۆراکی تەندروست بۆ کۆتا رۆژەکانی رەمەزان
+964
جێگر مەحمود
تەنها چوار رۆژمان ماوە بۆ تەواوکردنی مانگی رەمەزانی پیرۆز با ئەم رۆژانە بە وزەیەکی باش و تەندروستییەکی باشەوە بەڕێ بکەین، ئەمەش چەند خۆراکێکی بەسوودە کە دەتوانن یارمەتیدەر بن:”
خورما: “دەستپێکردن بە خورما رێگەیەکی سوننەتی و تەندروستە بۆ شکاندنی رۆژوو، وزەیەکی خێرا دەبەخشێت و رێژەی شەکر رێکدەخات
میوەکان: هەموو میوەکان بەسوودن، بەڵام هەندێکیان وەک شووتی، شلیک و ترێ رێژەیەکی زیاتری ئاویان تێدایە، کە یارمەتی پاراستنی شێداری جەستە دەدەن، هەروەها سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین و کانزاکانن.
هێلکە: هێلکە سەرچاوەیەکی نایابی پڕۆتینە و چەندین ڤیتامین و کانزای گرنگی تێدایە، هەروەها هەرزانە و ئاسانە بۆ ئامادەکردن. دەتوانیت هێلکە بە شێوازی جیاواز بخۆیت، وەک کوڵاو، ئۆملێت، یان زیادکردنی بۆ ژەمەکانی تر.
ماسی: ماسی سەرچاوەیەکی باشی پڕۆتینە و چەورییە تەندروستەکانی تێدایە، وەک ئۆمێگا ٣، کە گرنگە بۆ تەندروستی دڵ و مێشک. هەروەها هەرسکردنی ئاسانە، ئەمەش وای دەکات هەڵبژاردنێکی گونجاو بێت بۆ ژەمی پارشێو
هەروەها گرنگە:
“بڕی پێویست ئاو بخۆنەوە لە نێوان بەربانگ و پارشێودا
“واز لە خواردنی چەور و شیرینی زۆر بهێنن
“بە باشی پشوو بدەن بۆ ئەوەی وزەتان هەبێت
“لەگەڵ کۆتایی هاتنی ڕەمەزان، با هەموومان تەندروست و بەختەوەر بین! ڕەمەزانێکی پڕ خێر و بەرەکەتتان هەبێت