وێنە؛ شارەوانی دەربەندیخان.
"نه‌مام و دره‌ختیان له‌ناو بردووه"
شارەوانی و باخچەکانى ده‌ربه‌ندیخان به‌دواى ده‌ستێكی تێكده‌ردا ده‌گه‌ڕێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ده‌ربه‌ندیخان، شاره‌وانى و به‌شی باخچه‌كان به‌دواى كه‌سانێكى نه‌ناسراودا ده‌گەڕێن كه ژماره‌یه‌ك نه‌مام و دره‌ختیان له‌ناوبردوون و ده‌ڵێن، ئه‌وانه ده‌ستى تێكده‌ر و دژە ژینگه‌ن.
ئه‌و نه‌مام و دره‌ختانه‌ى له‌ناوبراون كه‌وتوونه‌ته جەزرەی خوار پەری دەریا و باخچەی زمناکۆ و باخچەی کوردستان.
شاره‌وانى ده‌ڵێت “کەسانی تێکدەرو دژە ژینگەو دژی سەوزی و ئاوەدانی هەستاون بە هەڵکەندن و شکاندنەوە و توێکگرتنەوەی درەختەکان لەو شوێنانە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، له‌گه‌ڵ به‌شی باخچەکان رێکاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كه‌سه نادیارانه ده‌گرنه‌به‌ر و له‌بەرامبەر ئەو کارە تێکدەرانەی کە ئەنجامیانداوە بێدەنگ نابن.
داواش له هاوڵاتیان كراوه، خۆیان بپارێزن لە و کارە نەشیاوانە بۆ ئەوەی رووبەڕووى سزای یاسایی نەبنەوە .