د.زرار حسێن رەسول

“ترشی و ئەو خواردنانەی لیمەندۆزیان تێدایە بۆ رۆژووانان جێگای مەترسیە”

964+

ژووری هەواڵ

گۆڕانی ژەمە خۆراکیەکان و ناڕێکی خەو، بێگومان لە مانگی رەمەزاندا تا رادەیەکی زۆر کاریگەری بەسەر رۆژووگرانەوە هەیە بەتایبەت تووشبووانی نەخۆشی گەدە، رەنگە تووشی ئازاریان بکات ئەگەر ئاگادار نەبن.

ترشی و ئەو خواردنانەی لیمەندۆزیان تێدایە بۆ رۆژووگران جێگای مەترسیە، د.زرار حسێن رەسول پسپۆری نەخۆشییەکانی هەناوی رێنمایی ئەو کەسانە دەکات کە نەخۆشییەکانی گەدەیان هەیە و دەڵێت، زۆر خواردن لە ژەمی یان خێرا خواردن لە ژەمی ئێواراندا، کە دەبێتە هۆی نارێکی ئەنزیمەکانی گەدە و خواردنی برێکی زۆر لە خواردنە چەورەکان و نارێکی لە ژەمەکاندا .

هاوکات خواردنە ترشەکان لە ژەمەکاندا  و نارێکی خەو کە کاریگەری هەیە لەسەر هەرسکردن لە ریخۆلەکاندا و خواردنەوە گازیەکان، بۆ ئەوەی دووربین لە ئازار پێویستە لە ژەمەکاندا و گرنگی بدەین بەو خواردنانەی رێژەیەکی زۆر ئاو و فایبەری تێدایە، ئەوانەشی دەرمانی گەدەیان هەیە پێویستە بە باشی دەرمانەکانی بخوات.

قاوە و چا خۆرەکان موعتادەکان؛ رەمەزان بە دەرفەت بزانن

قاوە و چا خۆرەکان موعتادەکان؛ رەمەزان بە دەرفەت بزانن