بۆ کاتی پاککردنەوە رێکەوتن کراوە

خۆڵ و خاشاکەکەی گۆڵی پاککرایەوە و حاویەشی بۆ دێت

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

سەیرانگای گۆڵێ لە خۆڵ و خاشاک و پاشماوە پلاستیکیەکان پاککرایەوە، لەمەودا شارەوانی لەگەڵ کۆمپانیای پاککەرەوە رێکەوتوون کە لە هەفتەیەکدا دوو رۆژ “شەممە و پێنجشەممە” سەیرانگاکە پاکبکەنەوە.

شەممە پاشماوەی سەیرانکاران پاکدەکەنەوە و پێنجشەممانیش پێش هاتنی گەشتیار سەیرانگاکە پاکدەکەنەوە.

سەروەر عەبدوڵا سەرۆک شارەوانی گەرمک بە 964ی وت، ئەمڕۆ تەواوی خۆڵ و خاشاکی ناو سەیرانگای گۆڵێیان پاککردوەتەوە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا حاویەیی ئاسنی بۆ دابین دەکەن، کرێکارێکی تایبەتیان داناوە بۆ رێگای گۆڵێ تاوەکو رێگای سەیرانگاکەش پاک بکاتەوە.

پێشتر حاویەی پلاستیکی لە گۆڵێ هەبووە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە و لەبەر ئەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا حاویەیی ئاسنی باش دائەنێن بۆ ئەوەی ئەگەر ئاگریشی تێدا بکەنەوە کێشەی بۆ دروست نەبێت، سەروەر عەبدوڵا وای وت.

گۆڵێ سەیرانگایەکی تایبەتی پێنجوێنە و کەوتووەتە قەزای گەرمک، ئاو لە چەند بەردێکەوە دێتە خوارەوە و نزیکەی 45 دەقە دوورە لە سەنتەری قەزاکەوە.

پێداچوونەوە: محەمەد فاتیح

پێنج ساڵێکە کانیاوە گەرمەکانی گۆڵێ بە کاتی وشک دەکەن

پێنج ساڵێکە کانیاوە گەرمەکانی گۆڵێ بە کاتی وشک دەکەن