ئەگەر لە تیروپشک بەختت هەبێت
لەشەوانى قەدر گەشتى عومرەت بۆ دەردەچێت
+964
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لە مزگەوتێکى هەولێر، شەوانى قەدر تیروپشک بۆ نوێژخوێنان دەکرێت و 100 گەشتى عومرە دەکرێتە دیارى بۆ ئەوانەى بەخت یاوەریان دەبێت و بۆیان دەردەچێت.
عەلى تاهیر پێشنوێژ و وتارخوێن بە 964ـى وت،”لەسەرەتاى رەمەزان بەچەند دیارییەکى بچوک دەستمان بە پرسیار و وەڵام کرد، ئێستاش لە شەوانى قەدر بەردەوامین و دیارییەکان جیاوازن”.
وەک باسى دەکات، چاڵنجى گەشتى عومرەى راگەیاند، بەڵام دەنگدانەوەى زۆرى هەبوو، ئێستا ژمارەى گەشتەکانى عومرە بۆ نزیکى 100 گەشت بەرز بوونەو و بڕیارە لە شەوانى قەدر، بە تیروپشک ببەخشرێن بە نوێژخوێنانى مزگەوت لە مزگەوتى بەختیارى شارى هەولێر.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح