لە درامای گەردەلوول بەشدار بوو

هونەرمەند كاوە جوتیار گیانی لەدەست دا

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

دوای مانەوەی مانگێک لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ دووشەممە هونەرمەند و ئەکتەر کاوە جوتیار لە سلێمانی بە نەخۆشی گیانی لەدەست دا.

مەریوان ئیبراهیم، برای هونەرمەند كاوە جوتیار بە 964ی وت، “كاتژمێر 9ی ئەمڕۆ دووشەممە 24.3.2025، كاوەی برام بە هۆی نەخۆشییەوە لەتەمەنی 67 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد”.

وتیشی، ماوەی مانگێكە جەڵتە لێیداوە و چەند هەفتەیەكیش لە نەخۆشخانەی شار لەژێر چاودێری چڕ مایەوە، دوای چارەسەر هێنامانە ماڵەوە و ئەمڕۆ دواجار تاهەتایە جێیهێشتین.

مەریوان ئیبراهیم وتیشی، “پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە مزگەوتی سەیوانی دوو بەڕێی دەكەین و لە گۆڕستانی سەیوان بەخاكی دەسپێرین”.

هونەرمەند كاوە جوتیار لە سەرەتای ساڵانی هەشتاكانەوە لەناو بواری هونەردا كاری كردووە، بەشداری چەندین شانۆ و درامای كوردی كردووە و دوایەمین كاریشی بەشداریكردنی بووە لە درامای گەردەلول.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هونەرمەند مستەفا ئەحمەد دۆخی تەندروستی باشە

هونەرمەند مستەفا ئەحمەد دۆخی تەندروستی باشە