دواى پێنج هەفتە مانەوە

پاپا نەخۆشخانەى جێهێشت

964+

وریا فەتاح

دواى پێنج هەفتە مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆى هەوکردنى سییەکان، پاپاى ڤاتیکان نەخۆشخانەى جێهێشت.

پاپای تەمەن 88 ساڵ لە 14ـى شوباتەوە لە نەخۆشخانەى گێمێلى رۆما خەوێدرابوو، لەو ماوەیەدا، توشى چەندین بەربەستى تەندروستى بووە، بەتایبەت هەناسەتەنگى و بێهۆشى.

بەپێى هەواڵى ئاژانسى رۆیتەرز، هەرچەندە نەخۆشخانەى جێهێشتووە، بەڵام پزیشکەکان رایانگەیاندووە، هێشتا “کاتێکی زۆری دەوێت” تا جەستەی پیرى پاپا بە تەواوی چاک دەبێتەوە.

پزیشکەکان، دوو مانگی دیکەیان بۆ پشوودان لە ڤاتیکان دیاری کردووە و بە پاپایان وتووە خۆی لە کۆبوونەوە گەورەکان و دڵەڕاوکێ بەدوور بگرێت، بەمەش ڕوون نییە کە فرانسیس لە چەند مانگی داهاتوودا چەند چالاکیی ئەنجام دەدات.

تەندروستى پاپا بەرەو باشى دەڕوات

تەندروستى پاپا بەرەو باشى دەڕوات