"بۆ ئەوەی موحتاجی دەستی کەس نەبم ئەم کارە دەکەم"

بە کۆکردنەوەی باغە و قوتو، نانێکی حەڵاڵ بۆ خۆی و خێزانەکەی پەیدا دەکات

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

مام حەبیب سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی پشتی بە شان و مەچەکی خۆی بەستووە و بەزمانی بەڕۆژووەوە رۆژانە لەماڵ دەردەچێت و بە کۆکردنەوەی باغە و قوتو، نانێکی حەڵاڵ بۆ خۆی و خێزانەکەی پەیدا دەکات.

حەبەیب رەحمان تەمەنی 73 ساڵە و خەڵکی گوندی تەیمزاوەـی سەربە ناحیەی لەیلانی شاری کەرکوکە، وەک خۆی دەڵێت، ساڵی 1970 هاوسەرگیری کردووە و هەموو ژیانی بە شوانی و کرێکاری بەڕێکردووە، ئێستاش بە عارەبانەیەکەوە بە کوچە و کۆڵانەکانی کەرکوکدا دەگەڕێت و بە کۆکردنەوەی باغە و قوتوی بەتاڵ، رزقی حەڵاڵ بۆ خۆی و خێزانەکەی پەیدا دەکات.

مام حەبیب بە 964ـی وت، هەرچەندە شەکەت و ماندووە و باری تەندروستیشی باش نییە، بەڵام بۆ ئەوەی موحتاجی دەستی ئەموئەو نەبێت، ناچارە ئەو کارە بکات.

باسی لەوەشکرد، چاوی لە ماڵی کەس نییە و جارێک بڕەپارەیەکی لەناو خۆڵ و خاشاکدا دۆزیەوەتەوە، بەڵام گەڕاندوویەتییەوە بۆ خاوەنەکەی.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

خاوەن پێداویستی تایبەتە و خێزانێکی هەشت کەسی بەخێو دەک...

خاوەن پێداویستی تایبەتە و خێزانێکی هەشت کەسی بەخێو دەکات

تەمەنی 80 ساڵە و کاتی نەماوە بۆ نەورۆز قاتی کوردیت بۆ بد...

تەمەنی 80 ساڵە و کاتی نەماوە بۆ نەورۆز قاتی کوردیت بۆ بدورێ