ئامارەكانی مانگی شوبات

رێژەی هاوسەرگیری لە عێراق پێنج هێندەی جیابوونەوەیە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئاماری تایبەت بە دۆسییەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی لە ماوەی مانگی شوباتی رابردوو لە عێراق بڵاوکردەوە، كە تێیدا دەردەكەوێت رێژەی هاوسەرگیریكردن نزیكەی پێنج هێندەی حاڵەتەكانی تەڵاقدانە.

لە راگەیەندراوێکی ئەنجومەنەکەدا ئەمڕۆ یەكشەممە 23.3.2025 هاتووە، “ژمارەی گرێبەستی هاوسەرگیری لە مانگی شوباتی رابردوودا 31 هەزار و 411 هاوسەرگیری بووە، هاوکات ژمارەی جیابوونەوەش گەیشتووەتە 6 هەزار و 392 حاڵەت”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “بەغدای پایتەخت لە حاڵەتەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەدا لە پێشەنگی لیستەکەدایە، بەو پێیەی بەشی رەسافە لە پێشەنگی دۆسییەکانی هاوسەرگیریدا بووە، کە دەکاتە زیاتر لە پێنج هەزار کەس، لە کاتێکدا بەشی کەرخ لە پێشەنگی ژمارەی حاڵەتەکانی جیابوونەوە لە نێو سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدایە و لە رەسافەی تێپەڕاندووە، کە لە پلەی دووەمدا هاتووە، بەسرەش پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە”.

سەنتەری پشکنینی پێشوەختەی هاوسەرگیری لە هەولێر گواستر...

سەنتەری پشکنینی پێشوەختەی هاوسەرگیری لە هەولێر گواستراوەتەوە