بەردەم کونسوڵخانەی عێراق لە ئیستانبوڵ دوای تەقەکردنەکە. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
زیانی گیانی نەبووە
تورکیا: لێکۆڵینەوە لە رووداوی تەقەکردن لە کونسوڵخانەی عێراق دەکەین
964+
ژووری هەواڵ
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەسەر تەقەکردن لە کونسوڵخانەی عێراق لە ئیستانبوڵ هاتە دەنگ و دەڵێت، لێکۆڵینەوە دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە 22.3.2025، ئۆنجو کەچەلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، رووداوی تەقەکردن لە کونسوڵخانەی عێراق لە ئیستانبوڵ هیچ زیانێکی مادی و گیانی لێنەکەوتووەتەوە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
بە وتەی کەچەلی، تائێستا تۆمەتباران دەستگیرنەکراون و لەئێستادا هەوڵدەدرێت بۆ دۆزینەوەیان دەستگیرکردنیان.
دوێنێ ئێوارە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لە تورکیا بینای باڵیۆزخانەی عێراق کە دەکەوێتە شاری ئیستانبوڵ لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ئەمشەو کاتژمێر 9:00 تەقەی لێ کراوە.
کەسە نەناسراوەکان لە کامێراوە دەرکەتوون، لەسەر ماتۆڕسکیلەوە تەقەکانیان کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا راشیگەیاند، بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف هەشت فیشەک نراوە بە پێشەوەی بیانی باڵیۆزخانەکە، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
دوای رووداوەکە کونسوڵی گشتی عێراق و نوێنەرانی چوونەتە شوێنی رووداوەکە، دەسەڵاتدارانی ئەمنی تورکیاش شەقامی دەوروبەری کونسوڵخانەکەیان داخستووە، ئەو وەزارەتە، داوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات.