دیمەنی گەشتنی هێزە ئەمنییەکان بە ناوچەکە - بۆ 964 نێردراوە
کوژرا و بریندار هەن
لە گوندێکی رۆژئاوای کەرکوک ئاڵۆزی دروست بووە
964+
کاروان ساڵحی
پەیامنێری 964 رایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە گوندی قەرەتەپەی رۆژئاوای کەرکوک، ئاڵۆزی دروست بووە و ژمارەیەک کەس کوژراو و بریندار بوون.
بەپێی سۆراغی 964، ئاڵۆزییەکە روودانی شەڕە لە نێوان هەردوو هۆزی بەیات و ئەلبورەیاش، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی.
سەرچاوەیەک لە هەواڵگری پۆلیس بە 964ـی وت، چەند رۆژێک پێش ئێستا شەڕ لەنێوان چەند گەنجێکی ئەو هۆزانە روویداوە، ئەمڕۆ لە کاتی یاری تۆپی پێ لە نێوان خۆیاندا جارێکی دیکە شەڕ و ئاڵۆزی دروست بووە.
بەپێی دواین ئامار دوو کەس کوژراوە و سێ کەسی دیکەش بریندارن، یەکێک لە بریندارەکان برینەکەی سەختە و لە ژێر چاودێری چڕ دایە، بەهۆی ئەوەی چەند جۆرە چەکێکی جیاواز لە شەڕەکەدابەکارهێنراوە.
ئێستا، هێزە ئەمنییەکان بە سەرپەرشتی فەتاح خەفاجی، فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک و سادق حەسناوی فەرماندەی فیرقەی 8 سوپای عێراق، لە شوێنی رووداوەکەن و دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە کامێراکانی چاودێری ناوچەکە کردووە.
دیمەنی گەشتنی هێزە ئەمنییەکان بە ناوچەکە؛