700 كه‌سایه‌تى پشده‌ر ئاماده‌بوون
ئێوارەیەكی بەربانگكردنه‌وه دانیشتوانی شەش گوندی کۆکردەوە
964+
محەمەد عەلی
چەند گەنجێکی پشده‌ر ئێوارەخوانێکیان لە ناو مزگەوتی گوندی گرتکی ناحیەی سەنگەسەرى سه‌ر به پشده‌ر رێكخست، توانیان هاوڵاتیان شه‌ش گوند له‌یه‌كترى كۆبكه‌نه‌وه كه نزیكه‌ى 700 رۆژووەوان ده‌بوون.
محەمەد عومەر، سەرپەرشتیاری رێكخستنى به‌ربانگه‌كه به 964ـى وت شه‌شم سلاڵه ئه‌م جۆره به‌ربانگه بۆ گونده‌كانى پشده‌ر رێكده‌خه‌ن و ئامانجیان به‌هێزكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌یتییه‌كانه.
ئیسماعیل حەسەن، مامۆستای ئایینی كه له به‌ره‌بانگه‌كه ئاماده‌بوو، ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه‌ى به گرنگ زانى و وتیشی “هه‌ركه‌سێك خواردنى به‌ربانگ بۆ كه‌سێكی به رۆژوو ئاماده بكات خێرێكی گه‌وره‌ى ده‌گاتێ”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن