چەند گەنجێکن و خۆبەخشانە ئەو خێرە دەکەن
لەکاتی بەربانگ خورما و ئاو بەسەر رێبوارانی بەرۆژوو دابەش دەکەن
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
لە ناو بازاڕی کەلار چەند گەنجێک بەدرێژایی مانگی رەمەزان و لەکاتی بەربانگ، خورما و ئاو بەسەر رێبوارانی بەڕۆژوو دابەش دەکەن، بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی لەناو ئۆتۆمبێلن و فریای ماڵەوە ناکەون، رۆژووەکانیان بشکێنن.
نازم موسا، یەکێکە لەو گەنجانە بە 964ـی وت،”ماوەی سێ ساڵە بەمجۆرە خۆرما و ئاو بۆ رۆژووەوانان ئامادە دەکەین کە فریای ماڵەوە ناکەون، بۆئەوەی لەناو ئۆتۆمبێل رۆژووەکانیان بشکێنن”.
“لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە و تا کۆتا رۆژ بەردەوام دەبین لەم کارەمان، ھاوڵاتیانیش زۆر ھاوکارمانن”، نازم موسا وای وت.
وتیشی، “ھەندێک جار ھاوڵاتیان بە ئۆتۆمبێلەکانیان لە تەنیشتمان دەوەستن، لەجیاتی ئەوەی ئێمە خورما و ئاویان بدەینێ، ئەوان پارەمان پێدەدەن، بۆئەوەی خورما و ئاوی پێبکڕین و بەردەوام بین”.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری