چووەتە چیای کۆڕەک

بۆ گژوگیای بەهارە لە ماڵ دەرچووە و تا ئێستا بێسەروشوێنە

964+

ژووری هەواڵ

بەرگری شارستانی سۆران بەدوای هاوڵاتییەکدا دەگەڕێت کە لە دوێنێ پارشێوەوە ونبووە و داوا دەکات هەرکەس سۆراغی دەزانێت ئاگاداریان بکاتەوە.

ونبووەکە ناوی عەزیز عەبدوڵایە، تەمەنی 49 ساڵە و دانیشتووی قەزای خەلیفانە، بە وتەی کەس و کارەکەی دوێنی دوای پارشێو بەمەبەستی هێنانی گژ و گیای بەهاری رووی لە چیای کۆرەک کردوە و تا ئێستا سۆراخی نیە و مۆبایلەکەی داخراوە.

بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، لە کاتژمێر 9:00ـی ئەمشەوەوە ئاگادار کراونەتەوە لە ونبوونی ئەو هاوڵاتییە، حەوت تیمیان دەرچوون بۆ گەران بەدوای چارەنوسیدا.

“داوا لەهاوڵاتیان دەکەین هەرکەس زانیاریەکی هەبێت پەیوەندی بکات بە ژمارە 115ـی ژوری کۆنتڕۆلی بەڕێوەبەرایەتیمان”، بەرگری شارستانی سۆران وا دەڵێت.

بەرگری شارستانی سۆران هەر ئاگرى دارستانه‌كان ناكوژێن...

بەرگری شارستانی سۆران هەر ئاگرى دارستانه‌كان ناكوژێنێته‌وه‌ به‌ڕووش ده‌چێنێت