سلێمانی
لە مامەیارەوە یەکەم ئاگری نەورۆز کرایەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە گردی مامە یارەی شاری سلێمانی ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ کرایەوە، ئەمەش نەریتێکی ساڵانەیە و هەموو ساڵێک لە 20ـی ئادار ئاگر دەکرێتەوە لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان
ئەمساڵێش کۆمەڵێک خەڵک بە جلی کوردییەوە لە گردی مامەیارە کۆبوونەتەوە و بەشداربوون لە ئاهەنگی کردنەوەی ئاگرەکە و خۆشیان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی سبەی بڕۆنە دەرەوە و مقەڵی و خەڵوزەکەشیان حازرە بۆ گۆشت برژاندن، بە تایبەتی لە دوای بانگی ئێوارە، چونكە ئێستا مانگی رەمەزانی پیرۆزە و زۆرینەی خەڵك بەڕۆژوو دەبن.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر