لە کەلار

چوار تۆن لیمۆی ترش سوتێنرا 

964+

توانا نەقی

چوار دانە تۆن لیمۆی زەرد و ترشی تورکی لەلایەن لیژنەکانی عەلوە لە گەرمیان دەستی بەسەردا گیراوە و سوتێنرا.

ئەمرۆ شەممە 15.3.2025کشتوکاڵی گەرمیان بڵاویکردەوە، لیژنەی عەلوەی کەلار هەڵساون بە لەناوبردنی بری چوارتۆن لیمۆی ترشی تورکی کە شیاوی خواردن نەبووە.

بە پێی ئەو ڤیدیۆیەی کشتوکاڵ بڵاویکردووەتەوە، زەردە لیمۆکان هەر لە نزیک عەلوەی کەلار بە سندوقەکانیانەوە گڕیان تێبەردرا و سوتێنران پێش ئەوەی ببرێتە بازاڕەوە.

بە وتەى بەڕێوەبەرى تاقیگەى کۆنتڕۆڵى جۆرى کشتوکاڵى گەرمیان کە پێشتر بۆ 964 قسەی کردووە، تەنیا لە 2025دا، توانیویانە دەستبگرن بەسەر 246 تۆن سەوزە و میوەى نەشیاو بۆ خواردن.

روونیشى کردەوە، زۆرینەیان پەتاتە بوون و دواتر پرتەقاڵ و پیاز و تەماتە و لیمۆ و شووتى و کاهوو.

وەک ئەوەى باسى دەکات، ئەو سەوزە و میوانە زۆرینەیان لە ئێرانەوە داخل دەکرێن، بەڵام لە مەرز و دەروازە سنوورییەکان یان پشکنینیان بۆ ناکرێت یان بە شێوەى قاچاخ داخل دەکرێن.

250 کیلۆ لیمۆی خراپ بوو دەستی بەسەردا گیرا

250 کیلۆ لیمۆی خراپ بوو دەستی بەسەردا گیرا