نیو سەدەیە شیرینى بۆ خەڵکى سلێمانى دروست دەکات

ئامینە جۆڵا کۆچى دوایى کرد

964+
وریا فەتاح

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئامینە ئەحمەد ئیسماعیل، ناسراو بە ئامینەی جۆڵا و کەسایەتی دیاری شارى سلێمانی، لە تەمەنى 93 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

پەیجى فەرمى شیرینى فرۆ جۆڵا بڵاوى کردەوە، هەواڵى کۆچى دوایى ئامینە ئەحمەد رادەگەیەنین کە بەرەبەیامى ئەمڕۆ 20.3.2025، کۆچى دوایى کرد.

خۆى لە دیکیۆمێنتارییەکى هیوا فاوندەیشن دەڵێت،”موالید 1932م، بەڵام ئەو ساڵەم بیردێت کەواتا دەبێت دوو ساڵ پێشتر لەدایکبووبێتم، ماڵمان لە کانێسکان بوو، باوکم جۆڵا بوو، دایکم نۆ منداڵى هەبوو من گەورەیان بووم”.

لینکى دیکیۆمێنتارییەکەى هیوا فاوندەیشن ببینە کە ئامینە جۆڵا خۆى قسەدەکات و باسى ژیانى دەکات.