کەسێک خۆیى و پێنج ئەندامى خێزانەکەى کوشت
زانیارى نوێ لەسەر رووداوەکەى گرێزە
+964
بڕوا مەجید
تەرمى هەر شەش ئەندامى خێزانەکەى گوندى گرێزە کە شەوى رابردوو لە رووداوێکدا کوژران، لەتەنیشتى یەکترەوە بەخاکسپێردران، خزم و کەسوکارى ئەو خێزانەش دەڵێن، کوڕەکەیان بارى دەروونى تەواو نەبووە.
شەوى رابردوو لە گوندى گرێزەى سەیدسادق، کەسێک پێنج ئەندامى خێزانەکەى و خۆیشى کوشت.
بەیانى ئەمڕۆ، تەرمى هەر شەش کەس لە ئەندامانى خێزانەکە کەپێکهاتوون لە دایک و باوک و دوو خوشک و دوو برا کە یەکێکیان تۆمەتبارەکەیە، لەتەنیشت یەکترەوە بەخاکسپێردران.
بەوتەى ئامۆزا و کەسوکارى ئەو خێزانە کە بۆ پەیامنێرى 964 قسەیان کردووە، کوڕەکەیان بارى دەروونى تەواو نەبووە بۆیە ئەو تاوانەى ئەنجامداوە.
تەرمەکان بەم شێوەیە لە تەنیشتى یەکترەوە بەخاکسپێردراون:
سیما سالار: تەمەن هەشت ساڵ، قوتابى
سالار محەمەد: سەرۆکى خێزان، تەمەن 50 ساڵ
سەهەند سالار، تەمەن 15 ساڵ، قوتایى
سیما سالار، تەمەن 22 ساڵ، خوێندکارى زانکۆ
خاتوو نیهایەت، تەمەن 45 ساڵ، دایکى منداڵەکان
بەشیر سالار، تۆمەتبارى رووداوەکە.
لە رووداوەکەدا، تەنیا دوو برا و خوشکێک رزگاریان بووە کە لەوکاتەدا لەماڵ نەبوون.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح