• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

مەلا و پێشنوێژى گوندى گرێزە

بڕۆن بەدەم بانگەوازەکەى حکومەت بۆ رادەستکردنى چەکى بێمۆڵەت

964+

وریا فەتاح

مامۆستاى ئاینى گوندى گرێزە، ئەو گوندەى شەوى رابردوو کەسێک خۆیى و پێنج ئەندامى خێزانەکەى کوشت، داوا لە هاوڵاتیان دەکات بچن بەدەم بانگەوازەکەى حکومەت بۆ رادەستکردنى چەکى بێ مۆڵەت.

شەوى رابردوو لە گوندى گرێزەى سەربە قەزاى سەید سادق، کەسێک پێنج ئەندامى خێزانەکەیى و خۆشى کوشت.

لە کاتى بەخاکسپاردنى تەرمەکانیان، د.عوسمان گرێزەیی پێشنوێژ و مامۆستای مزگەوتی گوندی گرێزە بۆ 964 وتی،”ئەوەى روویداوە بەرەنجامى هەڵگرتنى چەکى بێمۆڵەتە”.

دەشڵێت: پێویستە هەمووان بەدەم بانگەوازەکەى حکومەت بچن و چەکە بێمۆڵەتەکانیان رادەست بکەن.

ئەو مامۆستا ئاینییە، باسى لەوەشکرد، هەڵگرتنى چەک بووە بە عەیبە.

درەنگانێکى شەوى رابردوو، گەنجێکى گوندى گرێزە کە دەوترێت دوو رۆژ بوو لە ئەورووپاوە گەڕابووەوە کوردستان، پێنج ئەندامى خێزانەکەی و دواتر خۆشى کوشت، ئەوانەی کوژراون، دایک، باوک، دوو خوشک و برایەکی بکوژ بووە، کە دواتر بکوژ کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.

ئەوەى لە خێزانەکە ماوەتەوە، تەنیا دوو براو خوشکێکن، کە برایەکیان چووە بۆ میوەکڕین و براکەى تریان لەهەولێر بووە، خوشکێکیشیان شوى کردووە و لەماڵى خۆى بووە.

گوندى گرێزە، بەدوورى چوار کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری قەزای سەیدسادق لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى

کڵاشینکۆفی پێ بووە؛ شەش تەرمەکەی گرێزە بردرانە سلێمان�...

کڵاشینکۆفی پێ بووە؛ شەش تەرمەکەی گرێزە بردرانە سلێمانی

هەر دەژیم و سەر بڵندم .. تاکو رۆژی مردنم

بۆ یەکەمجار خاوەنی سرودی نیشتمانی کوردم لە 964ەوە دەردەکەوێت

964+

پەری ساڵح

ماوەیەکی زۆرە سرودێکی نیشتمانی بەناوی کوردم بووەتە ترێندی سۆشیال میدیا بەتایبەت لە تیکتۆک کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە دروشمی ژن ژیان ئازادی، بەبێ ئەوەی هیچ کەس ئاشنا بێت بە خاوەنی ئەو بەرهەمە نایابە.

خاوەنی بەرهەمەکە کاروان حەکیم زادەیە، کە خەڵکی شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستانە و وەک خۆی بۆ 964 باس دەکات لە تەمەنی 7 ساڵیەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە، بەشداری چەندین چالاکی کردووە و موزیسیانێکی بەتواناشە.

کاروان حەکیم زادە یەکەم کاری هونەری کوردم نییە، بەڵام هیچ کام لە بەرهەمەکانی هێندە کاردانەوەی نەبووە و نەچووەتە ناو خەڵکەوە، بۆ 964 وتی، ویستم کارەکەم رێک تایبەت بە کورد بێت، دڵنیا رەزازیش یەکێکە لە بەشداربووەکانی ئەو بەرهەمە، هیچ پەیوەندی بە شۆرشەکانی ئێرانیشەوە نەبوو، تەنیا بۆ کورد بوو تا هەستی نیشتمانی بەرز بکەمەوە لەناو گەنجەکان.

لە ئێستادا کاروان حەکیم زادە هیچ کارێکی هونەری نییە و ماوەیەکی زۆرە بێدەنگە، دەشڵێت بەرهەمی ترم هەیە و جارێ نیازی بڵاوکردنەوەیم نییە.

لە سۆشیال میدیا بەفر باریوە و ترێندی گەرمی ئەم هەفتەیە?...

لە سۆشیال میدیا بەفر باریوە و ترێندی گەرمی ئەم هەفتەیەش ماچێکە