هەزاران کەس لەسەر شەقامن

داواکان بۆ ئازادکردنی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ توندوتیژی لێ کەوتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

لەگەڵ ئەوەی خۆپیشاندان قەدەغە کراوە، بەڵام لە ئیستەنبوڵ هەزاران کەس کۆبوونەتەوە و دژ بە دەستگیرکردنی گەورە شارەوانی شارەکە ناڕەزایەتی دەردەبڕن و لە هەندێک شوێن توندوتیژی لێ کەوتووەتەوە و پۆلیس گازی فرمێسک رێژ بەکاردەهێنێ.

ئەوە لە حاڵێکدا، یەڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا دەڵێت، لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەلایەن سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئیستەنبوڵ کراون، ئیمام ئۆغڵو، بە تۆمەتی ”هاوکاریکردنی رێکخراوی تیرۆریستی و گەندەڵی دارایی” دەستگیرکراوە.

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 19.3.2025، لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتی ئیستەنبوڵ، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ئیستەنبوڵ دەستگیرکرا، لە کاتێکدا ئیمام ئۆغڵو لە سەروبەندی ئەوەیە، خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کاندید بکات.

تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، لە لێدوانێکی کورتدا وتی، دەتوانین تورکیا هانبدەین بۆ رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و مامەڵە لە چوارچێوەی کاروباری ناوخۆی خۆیدا بەشێوەیەکی گونجاو.

لە ناو خۆی تورکیا لە ئاستی لایەنە سیاسیەکان کاردانەوە هەبووە، هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایانگەیاندووە، دەستبەسەرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ ئیدانە دەکەین و پێویستە دەستبەجێ ئازاد بکرێت.

ئەوەشیان وتووە، ئێمە وەک دەم پارتی، بەردەوام دەبین لە دژی هەموو جۆرە فشارێک لەسەر سیاسەتی دیموکراسیی و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو و هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە دەستبەسەرکراون.

پۆلیسی ئەخلاق گۆڕانکاری بەسەرداهات و لە ئەستەنبوڵیش ب�...

پۆلیسی ئەخلاق گۆڕانکاری بەسەرداهات و لە ئەستەنبوڵیش باری نیمچە نائاساییە

حاسڵاتی ئەمشەو رۆژەڤی تورکیا و سوریا باسدەکات

حاسڵاتی ئەمشەو رۆژەڤی تورکیا و سوریا باسدەکات