لە سلێمانی بووە

ئەلەند قانع دوای 10 رۆژ لە بزربونی بە سەلامەتی دۆزرایەوە

964+

محەمەد عەلی ـ راپەڕین

ئەلەند قانعی تەمەن 17 ساڵ کە ماوەی 10 رۆژ بوو بێسەروشوێن بوو و کەسوکاری بەدوایدا دەگەڕان، کاتژمێر 11:00ـی ئەمشەو لە سلێمانی دۆزرایەوە.

رەنجدەر حەمەد، مامی ئەلەند بە 964ـی وت،“ ئەلەندی برازام لە 9.3.2025 وە لە ماڵ چووەتەدەرەوە، 10 رۆژە بەدوایدا دەگەڕێین، هەموو شوێنێکی ناوچەکەمان گەڕاین سۆراغی نەبوو دوای ماندوبوونێکی زۆر ئەمڕۆ لە سلێمانی دۆزریمانەوە، کەمێک لەمەوبەر دڵنیابووین کە سەلامەتە و لە سلێمانییە کەسوکاری بەڕێکەوتوون بچن بیهنێننەوە”.

مێرمنداڵەکە لە رێگەی چایچییەک لە ناو بازاڕی سلێمانی دۆزراوەتەوە،  دوای ئەوەی چایچییەکە بینیویەتی پەیوەندی کردووە بە کەسوکاری و شوێنەکەی پێوتوون.

“ئەلەند هیچ کێشەیەکی دەروونی نەبووە و نازانین هۆکاری رۆیشتنی چی بووە، هیچ کێشەکەی لەگەڵ خێزانەکەی و دەرەوە نەبووە، پێشوتریش شەوێک ون بووە، ئەویش نەمان زانی بوو لەماڵی پوری بووبوو ئەگەرنا حاڵەتی ئاوا بۆماوەیەکی زۆر وون ببێت نەبووە”، مامی ئەلەند وای وت.

خێزانی ئەلەند پێنج کەسن و دانیشتووی حاجیاوان لە ئیدارەی راپەڕین، تەمەنی ئەلەند 17 ساڵەو، خوێنکاری پۆلی 10 یە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

لە حاجیاوا گەنجێک 10 رۆژە بێسەروشوێنە

لە حاجیاوا گەنجێک 10 رۆژە بێسەروشوێنە