دیمانێکی سووتاندنی تایە لە سنووری هەولێر... وێنە: ژینگەی هەولێر.
"دار بسوتێنن"
لە راپەڕین سوتاندنی تایە لە نەورۆزدا سزای یاسایی هەیە
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی راپەرین ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە رۆژی جەژنی نەورۆزدا رێگە بە هاونیشتمانییان نادەن تایە و نایلۆن بسوتێنن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، لە جەژنی نەورۆزدا بەشێک لە هاوڵاتیان بە مەبەستی دەربڕینی خۆشی پەنا دەبەنە بەر سوتاندنی تایە و نایلۆن و بەشێک لەو مادانەی کە دەبنە هۆکاری تیکچونی ژینگە وپیس بوونی هەوا بەشیوەیەکی گشتی.
“ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکەینەوە کە لە هەر شوێنیك وهەر کەسیك بێت ئەم کارە بکات بە مادەیەکی ژینگەیی رووبەڕووی یاسایی دەکەینەوە و ریکاری یاسایی دەگرینە بەر”، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی راپەرین وا دەڵێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا دەکات، بۆ ئاگرکردنەوە ئەو مادانە بەکار بینن کە ریگەپێدراون، وەک دار یاخود هەر شتیک کە گوزارشت بێت لە ئاگرکردنەوە و پەیوەندی هەبێت بە جەژنی نەورۆزەوە.
فەرمانگەی ژینگەی سۆرانیش هۆشداریدەدات لە سوتاندنی تایە و رایدەگەیەنێت، “تایهی ئۆتۆمبێل له بازنهیهكی پۆڵا یان كانزا دروستكراوه كه دهورهدراوه به لاستیكێكی دهستكرد پێكهاتهی كیمیایی لاستیكه دهستكردهكه پشت دهبهستێت به پێكهاتهی بهنزین، كاربۆنی ڕهش، ئۆكسیدی زینك، كبریت، كانزا، سولفهر و ههندێ مادهی تر. له كاتی سووتانی تاییهی ئۆتۆمبێل ئهم ماددانه بهرز دهبنهوه بهرهو بۆشایی ئاسمان و له ههوادا بڵاودهبنهوه رێژهی ئۆكسجین كهم دهبێتهوه”.