زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی - وێنە: پەیجی زانکۆکە
مامەڵەکان ببەن
دوو رۆژ دەرفەت درا بە خوێندکارانی ناوچە کوردستانییەکان
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەو دەرچووانەی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان کە خەڵکی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن و مامەڵەیان نەبردووە بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، دوو رۆژ ماوەیان بۆ دانرا.
ئەو مامەڵانە بۆ دامەراندنەکەیە، کە حکومەتی عێراقی داوای لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان کردبوو بۆیان بنێرێ.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەمشەو 19.3.2025، ئاگاداری نامەیەکی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت، دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکانی ساڵی 2023-2024 ئاگادار دەکەنەوە، کە خەڵکی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن و پێشتر دەرفەتی ئەوەیان نەبووە بەرایی و دۆکیومێنتەکانیان پێشکەش بکەن.
بۆ ناردن و بەرزکردنەوەی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە رۆژانی 24 و 25ی مانگی ئازار وەک دوا دەرفەت پەیوەندی بە کۆلێج و پەیمانگەکانیانەوە بکەن کە تیایدا دەرچوون بۆ پێشکەشکردنی مامەڵەکانیان.