كامێرا نوێیەكانی تۆماركردنی سەرپێچی هاتوچۆ لە هەولێر
بە پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ
بڕیاری داشکاندنی رێژی 20٪ لە سزای سەرپێچی هاتوچۆ درێژکرایەوە
شۆڕش قادری
بە پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، بڕیاری داشکاندنی رێژی 20٪ لەسزای سەرپێچی هاتوچۆ تا 30.6.2025 درێژکرایەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە 19.3.2025، ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پێشنیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی پەسەند کردووە و بڕیار دراوە بە درێژکردنەوەی کارکردن بە بڕیاری داشکاندنی رێژەی 20٪ لە سزای سەرپێچيی هاتوچۆ تاوەكو 30.6.2025.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم کۆبوونەوەى ئاسایى خۆى ئەنجامدا و تیایدا، سێ تەوەر گفتوگۆی لەبارەوە کرا کە یەکێکیان پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ بوو بۆ درێژكردنەوەی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە داشكاندنی رێژەی (20%)ـی سەرپێچیی هاتوچۆ بۆ ماوەی 6 مانگی دیكە.