• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

11 ئۆتۆمبێل لە دوو هەفتەدا

کەسێک بە تۆمەتی سووتاندنی بارهەڵگرەکانی کەلار دەستگیرکرا

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

لە دوو هەفتەدا 11 تانکەری بارهەڵگر لە قەزای کەلار سووتاون کە دووانیان ئەمڕۆ سووتاون، قایمام کەلار ئەمشەو 18.3.2025 بە 964ی وت، تۆمەتباری سەرەکی سوتانی ئەو تانکەرانە دەستگیرکرا و ئێستا لای پۆلیسە.

کابرای تۆمەتبار، بە ئاگرکردنەوە لەناو سندوقی پلاستی و خستنە ژێر بارهەڵگرەکانەوە کارەکەی کردووە، و هاوکارێکی هەبووە.

هەر ئەمڕۆ، لە دوو شوێنی جیاواز لە قەزای کەلار دوو تانکەر لەماوەی کەمتر لە کاتژمێرێک سووتان، بەیانی ئەمڕۆ ئیبراهیم محەمەد وتەبێژی بەرگری شارستانی کەلار بە 964ـی وت، ھۆکارەکان نازانرێت، بەڵام گومانمان ھەیە دەستی لەپشت بێت، چونکە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لەناو کەلار سێ ئۆتۆمبێل سووتاون.

بەپێی زانیارییەکانی 964 لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردوودا 11 تانکەر و بارھەڵگر سووتاون، خاوەنی ئەو تانکەرەی ئەمڕۆ سووتا بە 964ـی وت، “گروپی تانکەرەکانمان ھەیە، پێش نیو کاتژمێر ڤیدیۆی سووتانی تانکەرێکی تێدا دانرا، منیش ھاتم بۆلای ئۆتۆمبێلەکەم تا گەیشتم ئەویش سووتێنرابوو”.

لە دوو هەفتەدا 11 تانکەر لە کەلار سووتاون

لە دوو هەفتەدا 11 تانکەر لە کەلار سووتاون

لە شەش کاتژمێردا؛ 21 هاوڵاتی بریندار و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە

دیمەنێک لە گواستنەوەی بریندارەکان _ وێنە: تەندروستی سلێمانی

داتای تەندروستی سلێمانییە

لە شەش کاتژمێردا؛ 21 هاوڵاتی بریندار و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە

964+

ئەحمەد مستەفا

کاتژمێر 2:05 خولەکی پاش نیوەڕۆ، تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی شەش کاتژمێری رابردوو، 21 حاڵەتی برینداری رووداوی هاتوچۆ گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار.

ئامارەکە کاتژمێر 8:00ی بەیانی بۆ 2:00ی پاشنیوەڕۆی وەرگرتووە و رووداوەکانی داتا کردووە.

تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینیوویەتی باسی لەوەکردووە، لەو 21 حاڵەتە، 13 حاڵەتیان رووداوی ئۆتۆمبێل بووە، هەروەها هەشت حاڵەتیان رووداوی ماتۆڕسکیل.

لەو رووداوانەدا جگە لە بریندارەکان، دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە.

بە گوێرەی ئەو ئامارانە بێت کە 964 تۆماری کردووە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی تا هەمان کات، بەیانی یەکەم رۆژی جەژن و تا پاش نیوەڕۆ، پێنج رووداوی هاتوچۆ و پێکدادان لە ناوەندی شار و دەوروبەری روویانداوە.

هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕ بۆ ناو سەیرانگای دوکان قەدەغە...

هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕ بۆ ناو سەیرانگای دوکان قەدەغە کرا