لە ئەوروپا

ژمارەیەک لەشی بە بەردبووی مرۆڤ دۆزرایەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

یەک ملیۆن و 800 هەزار ساڵ پێش ئێستا، باوباپیرانی مرۆڤ گەشتیان بۆ ئەورووپا كردووه‌، ئەوە کاتێک زانرا دوای ئه‌وه‌ی كۆمەڵێک بەردبووی کۆنتر لە باوباپیرانی سەرەتایی مرۆڤ له‌ جۆرجیا دۆزرایه‌وه‌ له‌لایه‌ن تیمێكی تایبه‌ت.

ئەوە دەبێتە، دووه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ كه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌ نزیك كه‌ناراوه‌كانی ئەوروپا و ئاسیا.

له‌ زاری تیمەکانی شوێنه‌وارناسانی تایبه‌ت به‌ دۆزینه‌وه‌كه‌ ئاژانسی APی وتوویەتی، كۆمه‌ڵه‌ به‌ردبووه‌كه‌ كه به‌شێك له‌ رووخساری مرۆڤی كۆن پیشان ده‌دات، تەمەنیان بە یەک ملیۆن و 800 هەزار ساڵ دیاری کراوە دەکرێت.

ریک پۆتس، بەڕێوەبەری پرۆگرامی سەرچاوە مرۆییەکانی سمیسۆنیانی دەڵێ، بەردبووی ئیسپانی یەکەم بەڵگەیە کە بە روونی دەریدەخات، باو و باپیرانی مرۆڤ گەشتیان بۆ ئەوروپا كردووه‌ لەو سه‌رده‌مه‌دا.

هێشتا بەڵگە نییە کە زووترین هاتنی خەڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بۆ ماوەیەکی زۆر لەو رێگه‌یه‌ به‌رده‌وام بووه‌ یاخود نا، به‌ڵام ریك پۆتس، پێشبینی و شاره‌زایی خۆی راگه‌یاندووه‌، رەنگە له‌ ئه‌نجامی رۆیشتن گه‌یشتبن به‌ شوێنێکی نوێ و له‌وێ وه‌ستا بن دواتر مردبن به‌هۆی برسییه‌تی یان دۆخی كه‌شوهه‌وا.

ساڵێک لەمەوبەر 964 زانیاری لەبارەی کەللەسەری ژنەکەی شان...

ساڵێک لەمەوبەر 964 زانیاری لەبارەی کەللەسەری ژنەکەی شانەدەر بڵاوکردوەتەوە

مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە ئەشکەوتی شانەدەر چێشتی لێناوە

مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە ئەشکەوتی شانەدەر چێشتی لێناوە