بڕیارێكه و له ته‌واوى عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت
وه‌رگرتنى پاره‌ى به‌نزین له وێستگه‌كانى ناحیه‌ى پردێ ده‌بێته كارت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناحیه‌ى پردێ ئاگادارییه‌ك بۆ شۆفێران بڵاوكراوه‌ته‌وه كه لە رێكه‌وتى 1.4.2025ـه‌وه پێدانى پاره‌ى به‌نزین و گاز له وێستگه‌كانى سنوورى ناحیه‌یەکە به شێوەی كاش نامێنێت و ده‌بێته كارت، 964 یش به‌دواداچوونى بۆ ئه‌م راگه‌یاندراوه كرد ده‌ركه‌وت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقه‌وه بڕیاره‌كه دراوه.
شاهین خالید، به‌رپرسی راگه‌یاندنى شاره‌وانى پردێ به 964ـى وت، بڕیاره‌كه هه‌موو شۆفێران و وێستگه‌كان ده‌گرێته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موویان ئاگادار كراوه‌نه‌ته‌وه.
وتیشی “بڕیاره‌كه ته‌نیا بۆ ناحیه‌ى پردێ و كه‌ركوك نییه، به‌ڵكو ته‌واوى پارێزگاكانى عێراق ده‌گرێته‌وه”.
له سنوورى ناحیه‌ى پردێ سێ وێستگه‌ى دابه‌شكردنى به‌نزین و گاز هه‌ن ئه‌وانیش ئه‌ڵتون كۆپری، داره‌مان و كڵۆزى و له قه‌زای دوبزیش چه‌ند وێستگه‌یه‌ك هه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له 1.7.2025 یشه‌وه به بڕیاری حكومه‌تى عێراق پاره وه‌رگرتن له ته‌واوى فه‌رمانگه حكومییه‌كانى عێراق ده‌بێته كارت كه كه‌ركوك و ناحیه‌ى پردێش ده‌گرێته‌وه.
له ئاكرێ دوو بریكارى غازى ماڵان و به‌نزینخانه‌یه‌ك سزادران