بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پاشماوه‌ى گه‌شتیارانه
گه‌ر چوویته گوندى خه‌مزه له فرۆشگاكه‌ى حاجى عیزه‌ت عه‌لاگه‌یەك بێ به‌رامبه‌ر وه‌ربگره
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندى خه‌مزه‌ى سنوورى شارباژێڕ خاوه‌ن فرۆشگایه‌ك هه‌زار عه‌لاكه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك به‌سه‌ر هاوڵاتیانى گونده‌كه‌ى و ئه‌و گه‌شتیارانه‌ش دا دابه‌شده‌كات كه سه‌ردانی گونده‌كه‌یان ده‌كه‌ن، پلانیان هه‌یه له‌دواى مانگى ره‌مه‌زان عه‌لاگه‌ى زیاتر دابه‌ش بكه‌ن.
حاجى عیزه‌ت خه‌مزه‌یی خاوه‌ن فرۆشگاكه‌یه، له‌ناو گونده‌كه‌ى خۆى عه‌لاگه‌كانى به‌ده‌سته‌وه گرتووه و به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلى گه‌شتیارانه دابه‌شكرد كه سه‌ردانى گونده‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
فه‌رمان خه‌مزه‌یی، كوڕى مام حاجى عیزه‌ته و یه‌كێك له چالاكوانه ژینگه‌ییه‌كانى سنوورى شارباژێڕه، به 964ـى وت ئه‌وه كاره‌ى باوكم كردوویه‌تى بۆ پاكرڕاگرتنى سنوورى گونده‌كه‌مانه و په‌یامێكیشه بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى سه‌ردان ده‌كه‌ن و پاشماوه‌كان وه‌كو خۆى به‌جێده‌هێڵن.
وتیشی “جگه له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى باوكم، منیش له‌دواى مانگى ره‌مه‌زانه‌وه له هه‌ردوو بازگه‌ى قه‌یوان و ئه‌زمڕ له‌رێگه‌ى دوو تیمى خۆبه‌خشه‌وه به‌سه‌دان عه‌لاگه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پاشماوه به‌سه‌ر گه‌شتیاران دابه‌ش ده‌كه‌م”.
هاوڵاتیان و گه‌شتیارانیش ئاگادار كراوه‌نه‌ته‌وه به‌ر له‌وه‌ى بچنه ناو گوندى خه‌مزه‌وه سه‌ردانێكی فرۆشگاكه‌ى حاجى عیزه‌ت بكه‌ن و له‌وێ بێ به‌رامبه‌ر عه‌لاگه‌ى وه‌ربگرن.