"خۆشیم له ژیان نەبینیوە"
مام فایه‌ق نیوسه‌ده زیاتر به حەماڵی خێزانه‌كه‌ى به‌خێوده‌كات
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
کاسبکارێک لە ناو بازاڕى سلێمانی زیاتر له 50 ساڵه خه‌ریكی كارى حەماڵیەوە به‌هۆیه‌وه خێزانه‌كه‌ى به‌خێوده‌كات، ده‌ڵێت “بژێوی ماڵ و منداڵم له‌سه‌ر ئه‌م عاره‌بانه‌یه‌یه”.
فایه‌ق قادر، سەرەڕای هیلاکی رۆژانه‌ی قەستەرە و باڵۆنی دڵیشی بۆ کراوە، بەڵام ئه‌و ده‌ڵێت، من کۆڵ ناده‌م لە ژیان و لە ئیشەکەم بەردەوام ده‌بم.
ئێواران كه ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو ماڵ و منداڵه‌كه‌ى به‌ده‌ستیه‌تاڵى ناچێته‌وه به‌پێی ئه‌و داهاته‌ى ده‌ستى كه‌وتووه له‌و رۆژه‌دا عه‌لاگه‌یه‌كی لێ پڕده‌كات و بۆ منداڵه‌كانى ده‌باته‌وه.
ئه‌و، لە بەیانییەوە كارده‌كات، پێیوانییه رۆژێك ئه‌و پاره‌یه‌ى پاشه‌كه‌وت كردبێت كه به حەماڵی ده‌ستى ده‌كه‌وێت و ده‌شڵێت “حەماڵی نەکەم ناژیێم”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن