عەبدولی حەمەباقی
سلێمانی
عەبدولی حەمەباقی گیانی لە دەست دا
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 17.3.2025 نووسەر و رووناکبیر عەبدولی حەمەباقی بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەست دا.
هونەرمەند جەزای ساز بە 964 وت، بەیانی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی نووسەر و رووناکبیر عەبدولی حەمەباقی بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لە دەست دا.
باسی لەوەش کرد، ئێستا تەرمەکەی لە مزگەوتی عەلی کەمالە و کەمێکی دیکە بەڕێدەکرێت بۆ گۆڕستان.
عەبدولی حەمەباقی لەدایكبووی 1955 بوو، ساڵانێكی زۆرە لە بواری ئەدەب و وەرگێڕان كار دەكات، ئەمڕۆ دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە گیانی سپارد.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا