کەشەکە فێنکتر دەبێت
بەفر و بارانبارین لە ناوچەکانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
964+
شۆڕش قادری
بەفر و بارانبارین لە ناوچەکانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و کەشەکە فێنکتر دەبێت، لە هەندێک شوێن تاوەباران و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە 17.3.2025 ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرماش یەک بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبێتەوە.
بۆ سبەی سێشەممەش، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەور تەواو دەبێت و لە ئێوارەدا دابارین بەشێوەی نمە باران لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات، پاشان کاریگەری درێژدەبیتەوە بۆ ناوچە سنوورییەکانی باکوور لەگەڵ کەمێک بەفر بارین، لە درەنگانی شەودا نمە باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە کە هەندێك جار هەورە بروسکە و تاوە بارانیشی لەگەڵ دەبێت زیاتر لەناوچە شاخاوییەکان، پلەی گەرماش دوو بۆ چوار پلەی دیکە نزمتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 25 پلەی سیلیزی
سۆران: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی