وێنه: پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه.
كه‌وى راوكراو و تاپڕیان پێگیراوه
له سنوورى دوو گوندى بیاره سێ راوچی ده‌ستگیركران
964+
فەرهاد حەسەن
له سنوورى بیاره، سێ راوچییان ده‌ستگیركردووه، هه‌ندێكیان خه‌ریك بوون راو بكه‌ن و یه‌كێكێشیان به كه‌وى راوكراوه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت ئه‌مك چالاكییه له‌لایه‌ن بنکەی پۆلیسی دارستان و ژیـنگەی بیارە، ئه‌نجامدراوه.
هەڤاڵ محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بە 964ـی وت، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکیاندا بۆ سنوری گوندی هـاوار پاش گەڕانێکی زۆر، توانیان لەسنوری گوندی هاوار دوو سەرپێچیکار دەستگیربکەن.
دوو کەوی زیندوو بە قەفەزەوە و دووتاپڕ و شەش فیشەکی تاپڕ و مکەبەرە و میمۆریەک و یەک کۆڵەپشتیان پێ‌بوو، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوون.
وتیشی “لە سنوری گوندی تاوێرەش سەرپێچیکارێکی دیکەیان دەستگیرکردووه کە کەوێكى زیندووی راوکراویشی پێبووه”.
له‌و راوچیه‌ى دووه‌میش تاپڕێک و یەک فیشەکی تاپڕ و دوو دەستەداو یەک لایتی دەستی شەحنی پێ‌بوو، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، رێكارى یاساییان له‌به‌رامبه‌ر هه‌رسێ سه‌رپێچیكاره‌كه گرتووه‌ته به‌ر و راده‌ستى دادوه‌ریان كردوون.