وەزارەتی دادی عێراق
کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە و زیندانیان لە کرێی خزمەتگوزاری فەرمانگە دادوەرییەکان دەبەخشرێن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزیری دادی حكومەتی عێراق رێنمایی دەركرد، کەسوکاری شەهیدانی پلە یەک و قوربانیانی رژێمی پێشوو، لە كرێی خزمەتگوزاری لە فەرمانگە دادوەرییەكان دەبەخشرێن.
وەزارەتی داد لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە 16.3.2025 دەڵێت: “وەزیری داد خالید شوانی رێنمایی کرد کەسوکاری شەهیدانی پلە یەک و قوربانیانی رژێمی پێشوو، هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی پێشمەرگە، حەشدی شەعبی، قوربانیانی تیرۆر لە رسوماتی ئەو خزمەتگوزارییانە دەبەخشرێن، كە لە سەرجەم فەرمانگەکانی دادوەری وەردەگیرێن.
ئاماژە بەوەش كراوە، وەزیر ئەم رێنماییانەی وەك رێزگرتن لە قوربانیدانی ئەو چین و توێژانە و کەمکردنەوەی بارگرانییەکانی سەر خێزانەکانیان دەركردووە.
