
مۆنۆمێنتی هەڵەبجە
قەرەبووی کەسوکاری قوربانییان بکرێتەوە
سەرۆکایەتیی کۆمار: هەنگاوە یاساییەکانى بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە تەواو بکرێن
964+
ژووری هەواڵ
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، لە ساڵیادی کیمیابارانى هەڵەبجەدا جەخت لە پەلەکردن لە بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە و قەرەبووی کەسوکاری قوربانییان دەکاتەوە.
سەرۆکایەتیی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت “کارەساتی هەڵەبجە داوامان لێدەکات چەسپاندنی ئەزموونی دیموکراسی لە عێراق بەرەو پێشەوە ببەین، بە پێویستى دەزانێت داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکرێت، رێگری لە بڵاوبوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژی قەدەغەکراو بکات و شەڕ و ململانێکان رابگرێت و ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە و جیهاندا بەرقەرار بکات.
سەرۆکایەتیى کۆمار، داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کار بۆ گۆڕینی بە پەلەى هەڵەبجە بۆ پارێزگا بکەن و بۆ ئەو مەبەستە هەنگاوە یاساییەکان لەلایەن ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراقەوە تەواوبکرێن.
جەختیش لە پێویستیی بەهێزکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ شارەکە و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییەکان دەکاتەوە.