کوژراو و بریندار هەن

بە کردنە ئامانجی ماڵی سەرکردەی حوسییەکان لە یەمەن بۆردومانە


ئەحمەد مستەفا

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردەوە، لە نێو ئەو شوێنانەی کە لە هێرشەکانی ئەمریکادا کراونەتە ئامانج لە یەمەن، ماڵی سەرکردەکانی حوسییەکان هەن.

ئەمشەو شەممە/یەکشەممە 16.3.2025، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە یەمەن و کەنداوی عەدەن بۆردومانیان کردووەز

گروپی “ئەنسار الله” لە یەمەن ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی ئەو ئەندامانەی ئەوان لە بۆردومانەکەی ئەمریکا پێکراون، 13 کوژرا و 9 بریندارن.

رۆژنامەکە بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکا رایگەیاندووە، کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی و هەڕەشەی حوسییەکان بۆ دەستپێکردنی هێرش لەسەر کەشتیەکان، بووە بەهۆی دووبارە کردەی سەربازی ئەمریکا بۆ سەریان.

ئەو هێرشەی ئەمریکا بۆ سەر چەکدارە حوسییەکان یەکەمجار نییە، لە زاری بەرپرسانی بەرگری ئەمریکا زانیاری ئەوە هەیە، بەرپرسانی سەربازی لەم هەفتەیەدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بژاردەی سەربازییان لە دژی حوسییەکان تاوتوێ کردووە.