وێنە ؛ شارەوانی ئاکرێ.
5000 گوڵ و نه‌مام دەچێنن
ئاكرێ به نه‌مام و گوڵ چاندن پێشوازى له یاده‌كانى مانگى ئاداردا ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى ئاكرێ خه‌ریكى رازاندنه‌وه‌ى ناو سه‌نته‌رى قه‌زاكه‌یه‌تى بۆ نزیكبوونه‌وه‌ى یاده‌وره‌ییه‌كانى مانگى ئادار و جه‌ژنى نه‌ورۆزه، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت پێنج هه‌زار گوڵ و نه‌مام دەچێنین.
بڵند ره‌زا، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئاكرێ به 964ـى وت، هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ زیاتر رازاندنه‌وه‌ى ناو سه‌نته‌رى قه‌زاى ئاكرێ ده‌ستپێكردووه.
وتیشی “له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا پێنج هه‌زار گوڵ و نه‌مامى جۆراوجۆر له‌سه‌ر شه‌قامه و بلوارى نێوان شه‌قامه‌كان دەچێننین و ئەمڕۆش بەشێکیان چێندراون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بۆ پێشوازى كردن له جه‌ژنى نه‌ورۆز و یاده‌وه‌رییه‌كانى مانگى ئادار وه‌كو شاره‌وانى به‌پێویستیان زانییوه ئه‌م ژماره زۆره‌ى نه‌مام و گوڵ بچێنن و دابینكردنیشیان له‌سه‌ر داهاتى مانگانه‌ى شاره‌وانییه‌كه‌یان بووه.