هەواڵەکان
نزیکەی نۆ تۆن کاڵەک و گۆشتی خراپبوو دەستیان بەسەرداگیرا
+964
ژووری هەواڵ
لەسەر رووباری سیروان پردێک دروست دەکرێت کە ئەگەر قسمەت بێ و تەواو بکرێت، پارێزگای هەڵەبجە و گەرمیان بەیەک شاد دەکات و دەروویەکی خێریش بەڕووی هەڵەبجەییەکان دەکاتەوە.
هەر لە هەڵەبجە دەمێنینەوە و لە ناوەڕاستی مانگی رەمەزاندا، نزیکەی نۆ تۆن کاڵەک و 65 کیلۆ گۆشتی خراپبوو دەستیان بەسەرداگیرا کە دەویسترا دەرخواردی هاوڵاتیان بدرێن.
ئینارەی سەر شەقامەکانی خورماتوو ساڵێک نابێ دانراون، کەچی شەو و رۆژیان لێ تێکچووە و بێ وچان کار دەکەن، بەرپرسانی کارەباش دەڵێن، بۆ دانانیان پرسیان پێ نەکراوە و دەبێ هەموویان لاببرێن.
بامیەی عەرەبی گەیشتە بازاڕەکانی کوردستان، بەڵام خواردنی هەموو کەس نییە و نرخەکەی گرانە.