چه‌ند دیمه‌نێكی كاتى گه‌یشتنى نهمامهكانى ژینگه‌ى عێراق... وێنه: قایمقامییه‌تى چه‌مچه‌ماڵ.
4000 نه‌مامى بۆ ناردن
گرنگیدان به چه‌مچه‌ماڵ خراوەتە به‌رنامه‌ى کاری وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عێراق
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
داواى له وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عێراق كراوه گرنگی ژینگه‌یی به به قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ بدات و وه‌زیری به‌قسه‌ى كردن وه‌كو سه‌ره‌تاش چوار هه‌زار نه‌ماى بۆ ناردوون.
قایمقامییه‌تى چه‌مچه‌ماڵ بڵاویكرده‌وه، دوێنێ ئه‌و چوار هه‌زار نه‌مامه‌ى وه‌زیری ژینگه‌ى عێراقی گه‌یشتوونه‌ته قه‌زاكه‌یان و له داهاتووش ته‌واوى نه‌مامه‌كان ده‌چێنن.
به‌پێی ئه‌و پلانه‌ى بۆ نه‌مامه‌كان داندراوه، بڕیاره لە زانکۆی چەرموو و چەند شوێن و باخچە و فەرمانگەیەکی حکومی بنێژرێن و پارێزگاری‌یان لێ بکرێت بەئامانجی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە سنورەکەدا.
قائیمقامی چەمچەماڵیش داوای له وه‌زیر كردووه لە هەنگاوی داهاتوودا گرنگیدانى زیاتر بە ژینگەی سنورەکە لە بەرنامەی کاری وەزارەتەکەیان دابێت.