سینییەکە هاتووەتە بازاڕ
جلى کوردى ستارخانى لەبەردەم لەناوچوونە
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلیمانى
وا نەورۆز و جەژنى رەمەزان لەڕێیە، بازاڕ بازاڕى جلى کوردییە، بەڵام مۆدێلێکى جلى کوردى کە ستارخانییە، خەریکە وردە وردە لەناو دەچێت و کەمترین خواستى لەسەرە، جلى کوردى سینى و کارگەکانیش، رەنگ و بۆى جلى کوردیان نەهێشتووە.
وەستا هیوا ئیسماعیل کە بەرگدروویەکى شارى سلێمانییە، بە 964 وت،”مۆدێلی جلی کوردی ستار خانی ئێستا چەند بەرگدروویەک لە سلێمانی دەیدوورن کە لە پەنجەکانی دەست تێپەڕ نابن، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو مۆدێلە ئەرکی زۆرە و دەبێت سەرجەمى بەدەست بدورێت و وردەکارى و کاتى زۆرى پێویستە، وایکردووە نرخەکەى بەرز بێت کە 400 هەزارێک دەکەوێت”.
بەوتەى ئەو بەرگدرووە، جلى کوردى سینى و کارگەکان، تام و بۆى قاتى کوردیان بڕیوە، چونکە جلى ناڕێک و کوالێتى نزم دەخەنە بازاڕەوە، وەک دەڵێت ئەو قاتەى ئەو بە 25 هەزار دەیدورێت، لە بازاڕ سینییەکەى بە قوماشەوە بە 25 هەزار دینارە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح