یەک ئۆنسە نزیکە لە سێ هەزار دۆلار

نرخى زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

964+

وریا فەتاح

تا دێت نرخى زێڕ بەرز دەبێتەوە و یەک ئۆنسەى زێڕیش بۆ ئەمڕۆ بە نزیکەى سێ هەزار دۆلارە.

ئەمڕۆ هەینى، 14.3.2025، لەگەڵ کردنەوەى بازاڕە داراییەکان، نرخى یەک ئۆنسەى زێڕ بۆ 2.985 دۆلار بەرز بووەوە، لە کاتێکدا دوێنێ بە 2.935 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرا، بەمەش ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ 50 دۆلار بەرز بووەتەوە.

رۆژى سێشەممەى رابردوو، نرخى یەک ئۆنسەى زێڕ بە 2.900 دۆلار بوو، کەواتا لە ماوەى چوار رۆژدا، یەک ئۆنسەى زێڕ 85 دۆلار بەرز بووەتەوە، بەمەش لە ماوەى ئەم هەفتەیەدا بەهاى زێڕ بەرێژەى 2.5% بەرز بووەتەوە،

ئەم بەرز بوونەوەیە کاریگەرى راستەوخۆى لەسەر نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم دەبێت.

نرخى زێڕ بەرز بووەوە

نرخى زێڕ بەرز بووەوە