دەچن بۆ چەند شوێنێک
ئەنجومەن کۆبوونەوە؛ شوێنێک دابنرێ بۆ منداڵانی دەرۆزەکار
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ، کە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی سەرپەرشتی دەکات، بڕیاریان دا سەردانی پارێزگار و پەروەردەی سلێمانی بکەن، وە شوێنێک تەرخان بکرێ بۆ منداڵانی دەرۆزەکار کە لە ناوبازاڕەکان دەبینرێن.
ئەوان ترسیان لە پەروەردەی ئەو منداڵانە و نزیک بووە لە مادەی هۆشبەر هەیە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.3.2025،ژیلوان عادل، بەڕێوەبەری گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی سەرجەم ئەندامەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پاراستنی منداڵی ئەنجامداوە.
ئەنجومەنەکە بۆ سێ مانگی ئایندە بڕیاریدا بەگرتنەبەری ڕێوشوێن بۆ پاراستنی منداڵان، لەوانە سەردانی هەریەک، لە پارێزگاری سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە بکەن، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی بازاڕو شوێنە گشتییەکان لە منداڵانی دەرۆزەکار و ئیشکەر و پاراستنی منداڵان.
بە ئامانجی، هۆشیارکردنەوەیان لەرێگەی قوتانخانەکانەوە لە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرو خواردنی قەدەغەکراوی فرۆشگەی قوتانخانەکان، هەوڵدان بۆ دابینکردنی شوێنێک بۆ منداڵانی دەرۆزەکار لەکاتی گرتن و گواستنەوەیان و نوسراوکردن بۆ دەزگاکانی راگەیاندن بەمەبەستی چۆنێتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ ماڵەکانی منداڵان.