کاپتن ئەرسەلان
باجیۆ پەناڵتی دژی تیپی پێشووی لێنەدا و راهێنەرەكەشی هێنایە دەرەوە
964+
ژووری هەواڵ
رۆبێرتۆ باجیۆ ئەفسانەی تۆپی پێی ئیتالیا، ئامادە نەبوو لێدانی پەناڵتی دژی تیپی پێشووی جێبەجێ بكات و راهێنەریش لە یاریگە هێنایە دەرەوە.
لە رووداوێكی لەبیرنەكراودا، لە شەشی نیسانی 1991 یەكەم یاریی رۆبێرتۆ باجیۆی ئەفسانەی تۆپی پێی ئیتالیا بوو بە درێسی یانەی یوڤێنتۆس دژی یانەی پێشووی، كە یانەی فیۆرێنتینا بوو.
باجیۆ بە پارەیەكی زۆر روویكردبووە یوڤێنتۆس، بەڵام رۆیشتنەكەی پەیوەندی بە كێشە داراییەكانی یانەی فیۆرێنتنیاوە هەبوو، كە بەناچاری دەستبەرداری بوون.
رۆیشتنی باجیۆ لە فیۆلا، شەڕ و ئاژاوە و خۆپێشاندانی هاندەرانی فیۆرێنتینای لێكەوتەوە و دژی یانەكەیان وەستانەوە و دژی ئەوەبوون یانەكە دەستبەرداری ببێت.
باجیۆ ئەو كات وتی، ناچار بووم فیۆلا جێبهێڵم.
تەواوی چیرۆكەكە لە ڤیدیۆكەدا ببینە…