دیمەنی ماسییەک - وێنە.964
ماوەی قەدەغەکە نزیک بووەتەوە
جەماعەتی راوە ماسی کۆڵ و بارتان بپێچنەوە پۆلیس ئامادەکاری دەکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
وەرزی قەدەغەی راوی ماسی لە 20ی ئەم مانگە دەستپێدەکاتم پۆلیسەکانی دارستانی گەرمیان داوا دەکەن، ماسیگرەکان هەر لە ئێستاوە بکەونە خۆیان و کەلوپەلەکانیان لە نزیک دەریاچەکان بگوازنەوە.
بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێترنەری، بەشی سامانی ماسی. لە 20.3.2025 تا 20.6.2025 وەرزی قەدەغەی راوی ماسی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
بڕیارەکه هەموو جۆرەکانی راوی ماسی دەگرێتەوه، ئەم بڕیارەش لە پێناو پاراستنی سامانی ماسیە لە هەرێمی کوردستان، پۆلسی دارستانی گەرمیان دەڵێت، هەر لە ئێستاوە بەش و بنکەکانمان و مەفرەزە و تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان ئامادەکارییان کردووە، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی بڕیارەکە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان.
پۆلیس لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە 12.3.2025، داوا لە هاوڵاتیان و راوچیەکان دەکات هەرچی کەلوپەلی پەیوەندی بە راوکردنی ماسی هەیە، پێش بەرواری 20.3.2025 دووری بخەنەوە لە دەریاچەکان.
پۆلیس دەڵێت، راوکردن بە (کارەبا، ماددە ژەهراوییەکان، ماددە تەقەمەنییەکان و تۆڕی کون ورد)بەهەموو شێوەیەک لە هەموو کاتیک قەدەغەیە، دوای دەستپێکردنەوەی وەرزی راوە ماسی.