ئەنجامی لیژنەکەی تەندروستی سۆرانە

لە رەواندز هیچ دەرمانێکی قاچاغ و بێ ستیکەرمان بەدی نەکرد

964+

ئەحمەد مستەفا

لیژنەی تەندروستی سۆران، کە پەیوەستن بە پشکنین و بەدواداچوون، لە قەزای رواندز هیچ سەرپیچییەکیان بەدی نەکردووە و دەڵێن، سەرجەم دەرمانخانەکان پابەندی رێنماییەکان بوون.

بەڕێوەبەرایەتی K.M.C.A کە پەیوەستە بە کۆنتڕۆڵی درمان، لەگەڵ لیژنەکە بوون.

تەندروستی سۆران لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە 12.3.2025 دەڵێت، لیژنەی پشکنین و بەدواداچوونی وەزارەتی تەندروستی بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی K.M.C.A پشکنینیان ئەنجامداوە بۆ نۆرینگە و دەرمانخانەکانی قەزای رەواندز.

لەو سەردانانەدا، بۆ یەکەم جارە ھیچ دەرمانێکی قاچاغ و بێ ستیکەر بەدی نەکراون، تەندروستی ئیدارەکە دەڵێت، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کەوا چاکسازیی تەواو لە کەرتی دەرمان کراوە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە گشتی و قەزای رەواندز بە تایبەتی.

سەردانی لیژنەکان؛