موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت - وێنە؛ ئەرشیفی 964
کەمێک لەمەوبەر
بەغدا موچەى مانگى دووى نارد
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى دارایى هەرێم رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا، ناردنى تەمویلى موچەى مانگى شوپانى فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتى دارایى عێراقەوە، دەستیپێکرد.
وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم بڵاوى کردەوە، کەمێک پێش ئێستا ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.
بڕى ئەو پارەیەى بەغدا ناردوویەتى 957 ملیار و 925 ملیۆن و 880 هەزار دینارە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، فەرمانبەرانى هەرێم، لە دواى موچەى مانگى 11ـى ساڵى پارەوە، تەنیا موچەى مانگى یەکى ئەمساڵیان وەرگرتبوو و موچەى مانگى 12ـى ساڵى رابردووش، دەنگى نییە.