بوومەلەرزەیەکی بەهێز سنووری سۆرانی هەژاند

“لە 10 چركە سێ جار هەستم بە لەرینەوەی زەوی كرد”

+964

ئاکام غەفور-سۆران

ئەمشەو و کەمتر لە نیو کاتژمێر لەمەوبەر لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەشیک لە هاوڵاتیان هەستیان بە لەرینەوەی زەوی کردووە، لە هەر یەک لە قەزاکانی سۆران و رواندز و مێرگەسور بە تەواوی هەستی پێکراوە.

ئەحمەد فەرمان، دانیشتووی سۆرانە، بۆ 964 وتی، لە ماڵەوە دانیشتبووین لە پڕ زەوی لەرییەوە، بە جۆرێک بەهێز بوو لە ماڵەوە سوڕەیام هەیە بە تەواوی دەلەرینەوە.

سامان رەسوڵ، دانیشتووی قەزای رواندزە، بە 964ـی وت، بوومەلەرزەکە زۆر بەهێز بوو، سێ جار هەستم بە لەرینەوەی زەوی کرد کە ماوەی 10 چرکەدا بە بەردەوامی.

مەقبیلە فایەق، بەرپرسی هۆبەی کەشناسی سۆرانیش دەڵێت، بەهۆی نەبوونی پێوانەی تۆمارکردنی بوومەلەرزە لە سنوورەکەمان نازانین پلەکەی چەند بووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بوومەلەرزەیەک لە هەولێر و دهۆک و سۆران هەستی پێکرا

بوومەلەرزەیەک لە هەولێر و دهۆک و سۆران هەستی پێکرا